نرخی لیرەی تورکی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە، بەڵام نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٢٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٤ هەزار و ٨٣٤ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٢ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٥٠٩ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ٥ هەزار دینار بوو. 


PM:05:58:25/12/2021