ئایا تائێستا سەیری خۆشەویستەکەت کردووە هەست بە خۆشیەکی ئێجگار زۆر بکەیت لەدڵتدا، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە عاشق بوون دەبێتە هۆی دڵخۆشییەکی ئێجگار زۆر ، لەبەر ئەوەی زۆربەی مرۆڤەکان کاتێک هاوسەرگیری دەکەن و خێزانەکانیان خۆش دەوێت هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەن بە بەراورد بەکەسە سینگەڵەکان .
پسپۆڕانی بواری دەرونی باس لەوە دەکەن کاتێک مرۆڤ عاشق دەبێت بە خۆنەویستانە ئەمشتانە بەسەر جەستەیدا دێت. ئەوانیش:
ـ پەستانی خوێن دادەبەزێت: پەستانی خوێن بە نەخۆشییەکی مەترسیدار دادەنرێت کەهۆکاری تووشبوونە بەسەکتە، لەلێکۆڵینەوەیکدا کەلەساڵی ۲۰۰۷ ئەنجامدراوە لەسەر ئەوهاوسەرانەی کە زۆر یەکیان خۆش دەوێت ، پەستانی خوێنیان نزم بووە بەراورد بەکەسانی سینگڵ.
ـ کەمتر قەلەقن: سەرەتای دروست بوونی خۆشەویستی مۆڤ کەمێک قەلەقی بۆ پەیدا دەبێت بەڵام کاتێک پەیوەندییەکانیان ئاسای دەبێتەوە ئەمسترێس و قەلەقییە نامێنێت.
ـ زیاتر هەست بەسەلامەتی دەکەیت: یەکێک لەوهۆکارانەی کە دوای هاوسەرگیری قەلەقی کەم دەبێتەوە ئەوەیە مروڤ لەکاتی عاشق بووندا هەست بەسەلامەتی و پارێزراوی دەکات.
ـ هەست بەدڵخۆشی کردن: لەلێکۆڵینەوەیەکدا کە لەساڵی ۲۰۰٥ دا ئەنجامدراوە لەسەر ئەوکەسانەی عاشق دەبن زیاتر هەست بە بەختەوەری و دڵ خۆشی دەکەن.
ـ کەمتر هەست بەئازار دەکەیت: خۆشەویستی هەروەها بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت لەکەمکردنەوەی ئازاردا، لە ساڵی ۲۰۱۰ لکۆڵینەوەیەک ئەنجامداراوە ، لەلێکۆڵینەوەکدا ئەوە خراوەتە ڕوو خۆشەویستی هۆکارە بۆ چالاک بوونی مێشک و کەمبوونەوەی ئازاری جەستە.
ئا: هە ـ ف
سەرچاوە: Bsiness insider