شەوی ڕابردوو له قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک له شوێنی ئاسانسۆری باڵەخانەیەکی تەواونەکراو کەوتە خوارەوە و گیانی له‌ده‌ستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دره‌نگانێکی شه‌وی رابردووی له به‌رامبه‌ر بینای قایمقامییه‌تی قەزای زاخۆ هاوڵاتییەک بە ناوی (ع، ح، ب) له شوێنی ئاسانسۆری باڵەخانەیەکی تەواونەکراو کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پاش ڕووداوەکە تیمهکاتی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان ناوبراو به‌هۆی کهوتنەخوارەوەی لە شوێنی ئاسانسۆری باڵەخانەکەوە گیانی له‌ده‌ستداوه، لە ئێستاشدا لێکۆڵینه‌وه دەربارەی رووداوه‌که ده‌ستپێکردووه.