بەرپرسێکی ئەمنی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر مناڵێکی پۆلی دوو

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە تۆمەتبارێک کە سەر بەهێزە ئەمنییەکانە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی دەستدرێیژیکردنە سەر کچێکی منداڵ کە لە پۆلی دوو سەرەتایی بووەو، رووداوەکە لە ناوچەی حوسەینیەی باکوری بەغدا بووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندیەکان و میدیا لە وەزارەتی ناوخۆ، سەعد معن بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە " لێکۆڵینەوەکان لە رێگای زانیارییەکانی ئەو کچەوە هێزە ئەمنییەکانی گەیاندە دۆزینەوەی ئەو تۆمەتبارە".

هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمنییە دەڵێت " ئەو تۆمەتبارە هاوسێی خێزانی کچە مناڵەکەیەو، لەگەڵ برا بچووکەکەیدا رفاندوویەتی، دوای وازی لە کوڕە مناڵەکە هێناوەو دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچەکە".

کچە مناڵەکە تەمەنی شەش ساڵ بووەو خوێندکاری پۆلی دووی سەرەتایی بووەو، ئێستا لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدایە.

هەرچی پیاوەکەیە سەر بە هێزە ئەمنییەکانەو تەمەنی ٤٠ ساڵە.



PM:08:04:26/12/2021