دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکاتەوە

دوای مشتومڕێکی دوومانگە، ئەمڕۆ دوو شەممە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتنەکاتەوە، هاوکات پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیشی دوا خست.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند کە تا لێکۆلێنەوەی تەواو لە سکاڵاکان نەکرێت، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند ناکات، هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش رەتناکاتەوە کە وەک لایەنە شیعەکانی نزیک ئێران داوا دەکەن.

لەو کۆنگرەیەدا دادگای فیدراڵی بڕیاریشی دا کە ئەوان تاکە لایەنی یاسایین کە دەتوانن سکاڵاکان یەکلایی بکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدا کە لە بەیانی ئەمڕۆوە بەغدا لە بارێکی ئاساییدانییەو لایەنەکانی نزیک ئێران خۆپیشاندانەکانیان فراوانکردووەو، حکومەتیش لەهێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازی لەناو بەغدا و لە شوێنە هەستیارەکان جێگری کردووە. 
 



PM:02:11:27/12/2021