سەید ئەحمەد پێنجوێنی له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا رایگه‌یاند" بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م راسته و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینییه‌وه زیاتر له مانگێكه ده‌ركراوه".
سەید ئەحمەد پێنجوێنی كە بە شێخی وتاربێژان ناسراوە ئەمڕۆ هەینی لەکۆتا وتاریدا لە مزگەوتى ئەبوبەکرى سدیق لە شاری هەلێر ڕایگەیاند" بڕیارى دورخستنەوەم نزیکەى مانگێکە دراوە و رقم لە هیچ کەسێک نییە و دوژمانیەتیم لەگەڵ کەسدا نییە".
ئەوەشی خستەڕوو، من راشکاوم و درۆ نازانم، نابێت لێکدانەوەى سیاسی بۆ وتارى زانایان بکرێت.
باسی لەوەشکرد، بە دەنگێکى زوڵاڵتر دەگەڕێمەوە، من خەڵکى پێنجوێنم، بەڵام لە هەولێر دەمێنمەوە و دەمانچەشم پێ نییە و لەکەسیش ناترسم.
سەید ئەحمەد پێنجوێنی له ماوه‌كانی رابردوودا ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم دەگرت و هاوكات پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی خوێندكاران دەكرد.