هەولێر.. مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە ڕاگیرا کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

فەرمانگەی دادنوسی هەولێر بڕیاریدا مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە رابگرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی کانوونی دەەوەم، فەرمانگەی دادنوسی هەولێر كە سەر بە وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌، له‌ نوسراوێكدا بڕیاریداوه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانەی رابگرێت، كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە هاوكات هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ڤاکسینی  وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی  فەرمی

نوسراوەکە بەمشێوەیە هاتبوو، "لەدوای 1-1-2022 هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و لە کاتی جێبەجێ نەکردنی  ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە  رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنه‌وه"‌.

لە گشتاندنێکدا کە واژۆی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و رۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەرچوە، دەڵێت "هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تاوەکو ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی".



PM:02:05:02/01/2022