رووداوێکی نوێی تەقەکردن لە سلێمانی
ئەمشەو یەک شەممە رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک پرۆژەی دەروازە ستی لەخوار بینای پارێزگای سلێمانییەوە روودەدات.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقەکردنەکە ماتۆڕسکیلێک بووە و تەقەی بەسەر ئۆتۆمبیلێکی لێگززدا کردووەو هەڵهاتووە.
تا ئێستا نە پێناسی تەقەکار و نە تەقەکراو نەناسراوە، دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوەو تەقەکان بە سەر ئۆتۆمبیلەکەدا کراوە.
PM:11:07:02/01/2022