کەشناسی پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند " بەفرو باران بەردەوام دەبێت".

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت و لە ئێوارە بەفر و باران كۆتایی دێت، هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان.

هاوکات کەشناسی رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشی بڵاوکردەوە.





PM:12:26:03/01/2022