وێنە:سێیەم بردنەوە بۆ یانەی هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١/٥، لە گەڕی حەڤدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یاریگەی یانەی دهۆک یاری نێوان هەولێر و نەفتی میسان ـی لە ئامێز گرت.
دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە لایەن یاریزانانی یانەی هەولێر، توانیان دووجار تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنن و، سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک بکەنە دیاری بۆ خۆشەویستانی یانەی دایک.

گۆڵەکانی یانەی هەولێر لە خولەکەکانی ٦٢ و ٩٠+٢ لە رێگەی یاریزانان (سەفین مەنسوور و شێرکۆ کەریم) تۆمار کران.
بۆ زانین، یانەی هەولێر لە دواین سێ یارییدا لە خولی نایابی عێراق، کە راهێنەری سووریایی (نزار مەحرووس) سەرکردایەتی کردووە، سێ سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.



PM:06:12:05/01/2022