نرخی لیرەی تورکی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی جێگیرە، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە.

نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ١٠٨ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٠ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٥٧ دینارە.


PM:06:34:06/01/2022