سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆڕان دەکات

ئەندامێکی  پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆڕان دەکات وەک ڕێز وشکۆیەک بۆ دامەزڕێنەرانی ئەو حیزبە.

یوسف محەمەد یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێكدا ڕایدەگەیەنێت، "وەك وەفایەك بۆ رێكخەر و دامەزرێنەری كۆچكردووی كورد نەوشیروان مستەفا پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبوەشێندرێتەو".

لێدوانەکەی یوسف محەمەد لەكاتێكدایە بڕیارە ٢٦ی ئەم مانگە بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفڕانسی خۆڕێكخستنەوە ببەستێت و هاوكات رێكخەری نوێش كە ناوی چیا نەوشیروان مستەفا دەهێندرێت هەڵببژێردرێت.

ئەمەش دوای پێكهێنانی دەستەیەكی ٧ كەسی دێت بۆ رێبەرایەتی گۆڕان تا بەستنی كۆنفڕانس و پێش ئەم دەستەیەش لیژنەیەكی دیكە دوای شكستی هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەر پێكهاتبوو، هەروەها بەرپرسانی گۆڕان دەڵێن ئەوان خۆیان رێكدەخەنەوە و دەچنەوە سەر رێچكەری كارکردنی رابردوویان.



PM:01:02:07/01/2022