غازی کەرکوک بۆ دەستبەسەرە، تۆمەتبارە بە ژەهرخواردووکردنی کام بەرپرسی دەزگا ئەمنییەکان؟

دوێنێ شەو بۆ دووەمجار غازی کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتیەوە دەستبەسەر کرا، ئەمجارە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر نەکرا، وەک جاری پێشوو لەناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئەنجامدرا، ئەمجارە گوێزرایەوە بۆ شوێنێکی نا دیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە غازی کەرکوکی لەسەر دانپێدانانی دوو کەسی نزیکی خۆی دەستگیرکراوە کە پلانی داناوە بۆ ژەهرخوارد کردنی بەرپرسێکی ئەمنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
 
ئەو دوو کەسە نزیکەی کە پێشتر دەستگیرکراون و دانپێدانیان هەیە لەسەر غازی کەرکوکی، یەکێکیان پاسەوانی خۆی و خزمی بووە، ئەوی دیان کەسێکی نزیکی بووە، ماوەیەک لە مەوپێش چۆتە دەرەوەی وڵات، دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیر کراوەو رادەستی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کراونەتەوە.

ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە، کە غازی کەرکوکی پیلانی ژەهەرخواردکردنی، ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری داڕشتووە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە کە ناوبراو دوێنێ دەستگیرکراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە غازی کەرکوکی ئەو کارەی بۆیە کردووە تا بچێتە شوێنی ئەژی ئەمین بەرپرسی دەزگای زانیاری.

لەم رووداوی ژەهرخواردنکردنەدا هێزێکی هەرێمایەتیش لە پشتی ژەهرخواردووکردنی ئەو بەرپرسەوەیەو بە ناڕاستەوخۆ هاریکاری کارەکەی کردووە.

هەموو ئەم زانیاریانە و لێکۆڵینەوانە زانیاری لایەنێکی کێشەکەن و ئەوانەی تۆمەتبارن دەمیان بە پارێزەر و میدیاکان نەگەیشتووە کە تا چەند ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پالێان راستەو، لێکۆلێنەوەکان بە نهێنی و دوور لە پارێزەر بەڕێوەچوون کە بەپێی پێودانگەکانی مافی مرۆڤ و دەستوری عێراقیش مافێکی سروشتی تۆمەتبارە کە پارێزەریان هەبێت لەسەرەتای دەستگیرکردنیانەوە.     



PM:09:50:08/01/2022