تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوەو تووشبوون بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، لە کاتێکدا دوێنێ ٣٨٨ حاڵەت بوو، ئەمڕۆ بەرزبوەوە بۆ ٥٩١ حاڵەت تەنها لەوانەی چوون بۆ پشکنین.

ژمارەی گیان لە دەستدانیش بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێردا لە هەرێم ٣ حاڵەتەو، چاکبوونەوەش ٨٦ کەسە.



PM:06:24:10/01/2022