به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشەممە له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى ئیتاڵیا ده‌یڤد ساسۆلى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا لە تەمەنی (٦٥) ساڵیدا كۆچى دواییكرد.
رۆبێرتۆ كۆیلۆ وته‌بێژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌یڤد ساسۆلی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشیەوە له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئیڤانۆی ئیتاڵیا کۆچی دواییکردووە.
وتیشى" له مانگى (١٢)ی ساڵى ڕابردوەوه‌وه ساسولى براوه‌ته نه‌خۆشخانه، کە بەهۆی تێکچوونی سیستمی بەرگری لەشیەوە خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه".
دەیڤد ساسۆلی له ساڵی (١٩٥٦) له شاری فلۆرانسای ئیتاڵیا له دایكبووە، له ١٤ی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٩ه‌وه پۆستی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای وه‌رگرتووه، پاشانیش له ٣ی تەمووزی ٢٠١٩ه‌وه بۆته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ناوبراو پێشتریش پێشكەشكاری هەواڵ بووە.