لە عێراق زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە هەشت کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو هەزارو ٦١٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٣٨٤) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١٠٠ هەزار و ٥١٨ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٢٢٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٨ هەزارو ٧٦ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:04:27:11/01/2022