کەرکوک.. ژنێک بەتۆمەتی کوشتنی زاواکەی دەستگیرکرا

پۆلیسی کەرکوک ئاشکرای کرد، دوای لێکۆڵینەوە دەکەوت، ئەوپیاوەی لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری کەرکوک کوژرابوو، لەلایەن خەسوویەوە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کوژراوە

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢ی کانوونی دووەم،  پۆلیسی کەرکوک لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، دوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری کەرکوک، دەرکەوت دایکی ژنی تاوانلێکراوەکە، واتە خەسووی، بە سێ فیشەک کوشتوویەتی

هەر لە ڕوون کردنەوەکەدا پۆلیسی کەرەکوک ڕایگەیاند " ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیرکراوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانجەیەی لە تاوانەکەدا بەکارهاتووە". 



PM:03:32:12/01/2022