لە عێراق زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٣٨٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٣٧٠) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١٠٤ هەزار و ٩٤٠ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٢٢٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٨ هەزارو ٧٢٧ كەسیان چاكبوونەتەوە. 


PM:05:01:13/01/2022