ڤیدیۆ .. عەدنان کەریم لە بۆنەیەکی تایبەتدا مەقامێک دەچڕێت

هونەرمەندی ناسراوی کوردستان عەدنان کەریم لە بۆنەیەکی تایبەتدا کە لە بۆنەیەکی هونەری دەچێت، مەقامێکی دەچرێت.

هونەرمەند، عەدنان کەریم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی ئەو گرتە کورتەی ئەو مەقامە بڵاودەکاتەوە کە شوێنەکە زیاتر لە گەلەری دەچێت و ژمارەیەک هونەرمەند لە دەوری کۆبوونەتەوە گوێی لێدەگرن.
ئەو مەقامەی هونەرمەند دەیڵێت:

نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ ببێتە سێبەر و سایەت
بە نینۆک گەر بژاری کەی، بە پوولێ بەرهەم و مایەت
ئەوی بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێک لە گوڵ نایەت
هەتا ماوم ئەچێنم تۆوی هەر خارێ لە دڵ شایەت
کەبێی بۆ سەر مەزارم دامەنت بگرن، ئەگەر مردم!

عەدنان كەریم، لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری كەركوك لەدایك بووە، هەر لە مناڵیەوە لە سلێمانی دەژی، کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی شێوەکاری تەواوکردووەو ئێستا مامۆستای کۆلێژی هونەرە.

یەکێکە لە هەر هونەرمەندە جیدیەکانی ئەمڕۆ هونەر و گۆرانی کوردی کە هەوادارێکی زۆری هەیە.
 
 هونەرمەند خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە و دەنگێکی تایبەت و ڕەسەن و خاوەن لایەنگرێکی زۆرە.



PM:08:48:13/01/2022