ڤیدیۆیەکەی نەبینراوی هەودا ئەحمەد بڵاودەکرێتەوە

هەودا ئەحمەد بێژەری دیاری بەرنامە هونەرییەکان ڤیدیۆیەکی سەردەمی مناڵی بڵاودەبێتەوە کە کاری بێژەری دەکات.

هەودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی سەردەمی مناڵی بڵاوکردۆتەوە کە کاری بێژەری دەکات لەگەڵ هاوڕێییەکی کچیدا کە ئەو دەمە ئەو میدیاکارە لە تەلەفزیۆنی ئازادی بووە.

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامە و هونەر و کەلتوری پێشکەش دەکات.



PM:11:41:13/01/2022