ڤیدیۆیەکی نوێی میریان قادر هاوەڵی شاجوان بڵاودەکرێتەوە

هاوەڵی شاجوانی کوردستان، میریان قادر کە بەچەینج کەلەریش ناسراوە، ڤیدیۆیەکی نوێی سەرنجڕاكێشی خۆی بڵاودەکاتەوە.

لەو ڤیدیۆیەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە نووسیوویەتی" چی ئەبێت ببێت بە قسمەتم ئەو ھەموو جوانیە". ئەم ڤیدیۆیە سەرنجی زۆری هەوادارانی بەلای جوانی خۆیدا راکێشاوە.

میریان کە بە (چێنچ کەلەر) ناسراوە لە دایکبوی ساڵی ١٩٩٢، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی  ٢٠١٨ لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دووەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.



AM:12:04:14/01/2022