راپۆرتی پێشێلکاریەکانی سەر رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی ٢٠٢١ ی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان


 لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان رۆژی ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەندیکای رۆژنامەنووسان لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا راپۆرتی ژمار(٢٧و ٢٨) پێشێلکارییەکانی ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە.

 لەو راپۆرتەدا توێژینەوەیەک لەسەر گێچەڵی سێکسی لە دەزگاکانی راگەیاندن بە داتاوە وەکو بەشێک لە راپۆرتەکە بڵاوکرایەوە، لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان و  بەرێوەبەری رۆشنبیری و راگەیاندنی سلێمانی و مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و نوێنەری بەشێکی دام و دەزگا فەرمیەکانی شاری سلێمانی ئامادەبوون.




AM:11:02:14/01/2022