لە گەرمیان تووشبوون بە کۆرۆنا پێنج هێندەی جاران بەرزبۆتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی ئیدارای گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو، پێنج هێندەی جاران زیاتر بەرزبۆتەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا محەد جەمال بەڕێوەبەری تەندروستی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاندووە" تووشبوون لە دوو مانگی پێشوودا ١٠٠ کەس تێنەدەپەڕی، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا رۆژانە ٢٥ بۆ ٣٠ کەس لە ١٠٠ کەس لەوانەی پشکنین دەکەن تووشی کۆرۆنا بوون".

بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەو پشکنینانەی ئەوان دەیکەن بۆ کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دەینێرن بۆ بەغدا لەبەرئەوەی تاقیگای ئەو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەی کۆرنا نییە، لەوێ پشکنینی بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی بە هەرێم رادەگەیەنرێت. 

محەمەد جەمال ئاشکرای دەکات کە لە ناوچەکەیان رۆژانە ١٥٠ هاوڵاتی تا ٥٠٠ هاوڵاتی پشکنین ئەنجام دەدەن.



AM:11:23:14/01/2022