سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ژاپۆن بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ژاپۆن بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

هیرۆ گازۆ ماتسۆنۆ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ژاپۆن بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" تۆشیكی كایفۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵاتەكەی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی (٩١) ساڵیدا گیانی لەدەستدا". 

كایفۆ لە ساڵی (١٩٦٠) وەك ئەندامی پەرلەمانی ژاپۆنی هەڵبژێردرا، دواتر چەند پۆستێكی وەرگرتووە، جێگری سەرۆكی حكومەت، وەزیری خوێندنی باڵاو دواجاریش لە ساڵی (١٩٨٩) كرایە سەرۆك وەزیران.


PM:04:06:14/01/2022