وتەبێژی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد بەیانی ئەمڕۆ هەوڵی کوشتنی درا و دەستڕێژی گولـلە لە کاروانەکەی کرا، بەڵام هەوڵەکە شکستی هێناوە و ڕزگاری بووە.
مەهدی عەبدولکەریم وتەبێژی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخت دوو ئۆتۆمبێل چوونەتە سەر ڕێگەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە."
ئەوەشی خستەڕوو، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە و ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی کەوتووە و لایەنە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.