تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٢٦٦ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٣٩٧) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٢٠٦ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ٢٣٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٩ هەزار و ١٢٤ كەسیان چاكبونەتەوە.