کەشناسی: بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

کەشناسی هه‌رێم بڵاوی کردەوە، شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما روو لە هەرێم دەکات بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت، لە ناوەڕاستی هەفتەدا پلەکانی گەرما ١٢ پلە بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بژار ئەکرەم لێپرسراوی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم  بڵاوی کردەوە، کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.

وتیشی "لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەى ژێر سفر دادەبەزێت".

 

 



PM:06:57:14/01/2022