هەولێر.. بازرگانێکی دراو ١٥٠ هەزار دۆلاری چەند هاوڵاتییەک دەبات

کەسێک لە شاری هەولێر ١٥٠ هەزار دۆلاری بەشێک لە خاوەن کارانی بازاڕەکە دەبات و نایان داتەوە، دەڵێت "پارەم نییە".

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ كاسبكارێكی بازاڕی ئاڵووگۆڕی دراو لەشاری هەولێر لەمامەڵەكردنێكی ئاڵوگۆڕی دراو كە پێی دەڵێن مامەڵەی هەوایی، بەبێ هیچ بەڵگەیەكی فەڕمی لەئەنجامی متمانە پێكردن بەبڕی ١٥٠هەزار دۆلار، تمەنی ئێرانی حەواڵەی ئێران دەكات.

دەشڵێت  "ئێستا داوای ئەو پارەیەی لێ دەكرێتەوە واتە ١٥٠ هەزار دۆلار لەو كەسەی پارەكەی بردووە، لەوەڵامدا دەڵێت پارەم نیە و چیتان دەوێ بیكەن بەرامبەرم، بڕی پارەكەش هی نزیكی ١٠ بۆ ١٢ كەس دەبێت".

ئەمڕۆ لەڕووداوێكی تری فێڵكردن لەلایەن كۆمپانیایەكی فەڕمی تۆماركراو بەناوی كۆمپانیای ڕیدیاڵ كەوا ٨ ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندگرۆسەر (وەنەوشە) مۆدێل ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠ دوێنێ ئێوارە دەبردرێت، لەكاتێكدا بەمەستی ئەوەی بەكرێ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكاردێنێت لەكۆمپانیا، بەڵام خاوەن كۆمپانیاهەڵد ێت و دیار نامێنێت.

 



PM:07:27:14/01/2022