بە بڕیاری ئومێد
خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ٢٠ تیم بۆ دیاری کردنیی زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی
ڕۆژی پێنج شەممەی هەولێر دابینکرا.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی
پارێزگای هه‌ولێر هاتووە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمانی ئومێد خۆشناو،
پارێزگاری هه‌ولێر، تیمه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ
ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی خه‌مڵاندنی زیانه‌كان و به‌دواداچوون بۆ داواكاریی زیالێكهوتوان
به‌هاوكاری تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر
و شاره‌وانیه‌كانی ده‌وروبه‌ر و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و خۆبه‌خشان، زیاتر له
٢٠تیم پێكهێنرا.
ئەو ٢٠ تیمە ده‌ستیانكردووه
به دیاریکردنی زه‌ره‌رو زیانه‌كان، پاشان هه‌ڵمه‌تی پاكردنه‌وه و لادانی پاشماوه‌ی
لافاوه‌كان و گه‌یاندنی پێداویستی سه‌ره‌تایی و كه‌لوپه‌ل بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه
پێویستیان پێیه‌تی ده‌ستیپێكرد.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژەی
بەوەشکرد، سه‌رجه‌م تیمه‌كان تاوه‌كو دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له پڕۆسه‌كانی
خه‌مڵاندن و تۆماركردنی داتاكان، بۆ هاوكاریكردنی به‌په‌له‌ی زیانلێكه‌وتوان.