"ئەوباندەی ٨ ئۆتۆمبێلیان لە هەولێر ڕفاند دەستگیرکران"

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ڕووداوی فێلكردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی كار لەلایەن هێزەكانیانەوە توانرا ئەمشەو ئەو باندە دەستگیربكەن.

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی کانوونی دووەم،  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەبارەی ڕووداوی فێڵکردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی كار لە شاری هەولێر، ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند "تواندرا ئەمشەو باندەکە دەستگیر بکەن".

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی هەولێر بەمشێوەیەیە:

پاش ڕووداوی فێلكردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی كار لە دوو ڕۆژی رابردوو لە شاری هەولێر، تیمەكانی لێكۆلینەوەو بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەركی خۆیان و بە هاوكاری پۆلیسی هەولێر توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بكەن و دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان .

ڕاگەیاندنی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

١٤-١-٢٠٢٢

 


 



PM:09:49:14/01/2022