نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لەبەرز بوونەوەکرد

ئەمشەو هەینی، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان زیاتر بەرز بووەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلارو ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دواداخستندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٧ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٨٣ دۆلار و٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە دواداخستندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٢ دۆلار و ١٢ سەنت بوو.

ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی ڤاکسین بوو، کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە.

 


 



PM:10:59:14/01/2022