یانەی بەرشەلۆنە چوار بەرگریکاری کردووەتە ئامانج

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە راهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز، گرنگی بە هێڵی بەرگری دەدات، ئەمەش پاش ئەوەی لەسەر دەستی یانەی ریاڵ مەدرید سێ گۆڵی لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە لێکراو کرایە دەرەوە.

میدیای ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، چاڤی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لەم چوار بەرگریکارە یەکێکیانی بۆ بگوازنەوە، کە ئەوانیش بریتین لە ئەنتۆنیۆ رۆدیگەری ئەڵمانی و یاریزانی یانەی چێڵسی.

کریستنسنی دانیمارکی و یاریزانی یانەی چێڵسی.

سیزاری ئەزپێلیکوێتای ئیسپانی و یاریزانی یانەی چێڵسی.

نیکلاس سولی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی.

یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێكی باشدا تێناپەڕێت و لە خولی ئیسپانیاش دوای ٢٠ یاری ٣٢ خاڵی هەیەو لە پلەی شەشەم دەبینرێت و لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش ماڵئاوایی کردووەو لە جامی سوپەریش چوارشەممەی رابردوو کرایە دەرەوە.

بەرشەلۆنە بە هۆی خراپی دۆخی داراییەوە ناتوانێت گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات و گرێبەستی یاریزانانیشی ناتوانێت بە مووچەی بەرز نوێبکاتەوە.



PM:02:25:15/01/2022