بنکەی سەربازی تورکیا لە زلێکانی سەر بە بەعشیقە کرایە ئامانج

ئەمشەو شەممە جارێکی تر بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا لە بەعشیقە کرایە ئامانج، ئەمڕۆ ئەوە دووەم هێرشە دەکرێتە سەر ئەو بنکە سەربازییەی تورکیا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند هێرشەکە کە لەرێگای مووشەکەوە بووە نزیک کاتژمێر ١١ ی ئەمشەو ئەنجامدرا.

لەگەڵ مووشەکبارانەکەدا بنکە سەربازییەکەی تورکیا دەستی کرد بە تۆپاران بە ئاراستەی شوێنی هێرشەکە.

تا ئێستا زیانەکانی ئەم هێرشە نەزانراوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە رێگای مووشەکەوە ئەو بنکەیە کرایە ئامانج و ئەمشەویش جارێکی تر و تا ئێستاش لایەنی هێرشکار دیار نییە.
 

AM:12:20:16/01/2022