ساڵی رابردوو (353) پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان كراوە

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت" ساڵی رابردوو 353 پێشێلكاری بەرامبەر 260 رۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی ئەنجامدراوە كە سەرەكیترینیان رێگری و جیاكاری بووە". 

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان ئەمڕۆ راپۆرتی ساڵی رابردووی پێشێلكارییەكانی رۆژنامەنووسانی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە" 353 پێشێلكاری بەرامبەر 260 رۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی ئەنجامدراوە كە سەرەكیترینیان رێگری و جیاكاری بووە 189 حاڵەت، 81 هێرش و لێدان و سوكایەتی، 25 دەستبەسەركردن و بەبێ بڕیاری دادگا، 25 زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی، 13 هەڕەشە، حەوت شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی، یەک تەقەكردن لە رۆژنامەنووس، چوار رۆژنامەنووسی حوكمدراو بەدەر لە یاسای كاری رۆژنامەنووس، دوو هەڵكوتانە سەر و داخستنی بارەگای كەناڵ، شەش پڕكردنەوەی بەڵێننامە". 

هەر بەپێی راپۆرتەكەی میترۆ، لە 10 ساڵی رابردووشدا دوو هەزار و 632 پێشێلكاری بەرامبەر دوو هەزار و 165 رۆژنامەنووس و كەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە بەم شێوەیە:

41  برینداربوون بە فیشەك و بۆمب.

35 سوتاندن و تێكدان و داخستنی كەناڵ.

547 لێدان و سوكایەتی و هەڕەشە.

345 دەستگیركردن و دەستبەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا.

100 دەستگیركردن بەدەر لە یاسای كاری رۆژنامەنووسی.

1113 رێگری و جیاكاری.

130 شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی.

219 زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی.

3 سوتاندنی ئوتومبیل.

40 تەقەكردن لە رۆژنامەنوس و هەڵكوتانە سەر ماڵ.

16 تەشویش و هێرشی ئەلكترۆنی.

10 پڕكردنەوەی بەڵێننامە.

12 راگرتنی پەخش.

8 هەراسانكردنی سێكسی.

3 رێگریكردن لە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات.


PM:02:31:16/01/2022