لە پێنجوێن و شارباژێڕ خوێندن راگیرا
بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی لە هەر دوو ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە باریووەو بەردەوام دەبێت تا سبەی بەیانی دوو شەممە، هەر دوو قەزای پێجوێن و شارباژێر خوێندناگاکان راگیران.
هەردوو پەروەردەی پێنجوێن و شارباژێڕ بڕیاریان دا لە پۆلی یەکی سەرەتاییەوە تا ١٢ بەهۆ بارینی بەفرێکی زۆرەوەو دابەزینی پلەی گەرماوە دەوام رابگیرێت.
ماوەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی باران و سەرما کە بە شەپۆلی سیبریا ناسراوە رووی لە باشوری کوردستان کردووەو ئەم هەفتەیە ئەو شەپۆلە لە باشور دەگاتە لوتکەو بەفرێکی زۆر دەبارێت و پلەی گەرما لە زۆربەی شوێنەکان چەندان پلە دەچێتە ژێر سفرەوە.
PM:10:01:16/01/2022