لە ناحیەی بازیان پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران وەرگەڕا

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی کانونی دووەم، لەکاتی گەیاندنی خوێندکاران لە گوندی داریکەلییەوە بۆ ناحیەی بازیان پاسی خوێندکاران وەرگەڕا و سەرجەم خوێندکاران سەلامەتن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لە ئێوارەی دوێنێەوە بەفربارین لە ناوچەشاخاوییەکان و سەنتەری شاری سلێمانی دەستیپێکردووە.

 




AM:11:11:17/01/2022