لە عێراق زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٤٦٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٥٨٢) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١١٨ هەزار و ٧٧٩ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٥٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٠ هەزارو ٤٧٢ كەسیان چاكبوونەتەوە. 


PM:04:26:17/01/2022