وێنە.. ئەکتەرێکی ناسراوی کورد کۆچی دواییکرد

هۆشەنگ خۆشناو كە یەكێك بوو لە ئەكتەرەكانی درامای دوا شەو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. 

كارۆخ ئیبراهیم، دەرهێنەری درامای دوا شەو لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند" هۆشه‌نگ خۆشناو بەرەبەیانی ئەمڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌کره‌وە کۆچی دواییکرد".

هۆشەنگ خۆشناو، لە شاری هەولێر لە دایکبووە، یەكەمین ئەزموونی نواندنی لە درامای دواشەو بوو كە رۆڵی (هۆشەنگ)ی دەبینی، دواتر لە هیچ كارێكی هونەری دیكەدا دەرنەكەوت.


PM:07:18:17/01/2022