لە عێراق بەرزترین حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبوونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند" لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٤٨٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها (١٠) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٦٤٨) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا دوو ملیۆن ١٢٥ هەزار و ٢٦٦ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ٢٤ هەزارو ٢٦٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧١ هەزارو ١٢٠ كەسیان چاكبوونەتەوە. 


PM:05:03:18/01/2022