مالیکی پەیامی فەرمی بۆ مەسعود بارزانی هەیە

بەرێوەبەرى نوسینگەى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند " ڕەتی دەکاتەوە کە مالیکى پەیامى بۆ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى  دیموکراتی کوردستان ناردبێت".

ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەم، هیشام روکابی لەتویتێکد ئاماژەى بەوەکرد، هەڵوێستى نورى مالیکى ئاشکرایە لاى هەمووان و لەرێگەى کەناڵە فەرمییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە کە باس لەوە دەکەن مالیکى پەیامێکى دیاریکراوى ئاڕاستەى بارزانى کردبێت

ئەمەش پاش بڵاوبوونەوەى چەند راپۆرتێک دێت لەبارەى ئاڕاستەکردنى پەیامێک لەلایەن مالیکییەوە بۆ بارزانى کە دەوترێت  پابەندى بەڵێنەکانى نەبووە و لەگەڵ سەدر رێککەوتووە

 

 



PM:07:25:18/01/2022