وێنە.. ئینجلینا جۆلی لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا بە چەند ستایڵێکەوە دەردەکەوێت


ئەستێرەی هۆلید و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاری خێرخوازی ئەنجلینا جۆلی لە چەند وێنەیەکدا بە چەند ستایڵێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت.

ئەنجلینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی چەند وێنەیەکی تەمەنە جیاجیاکانی بڵاوکردۆتەوەو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.  
ئەنجیلینا جولی ساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیوودە كە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەرگرتووە و یەكجار ئۆسكاری وەرگرتووە، ئەنجلینا بەوە ناسراوە كە زۆر كاری خێرخوازی دەكات و چەندین جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی كاریگەرترین ژن لە جیهاندا.

بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیان وابوو كە ئەنجیلینا لە مارشلین بیرتراندی دایكی دەچێت و لە هەمان كاتدا زۆرێك لەوانەی كۆمێنتیان لەسەر وێنەكە نوسیبوو لە دۆخی سەرسوڕماندا بوون لەوەی چۆن ئەو منداڵە خرپنە بووە بە ڕەمزی جوانی لە هۆڵیووددا، بەشێكی دیكە لە بینەرانی وێنەكە پێیان وابوو كە دایكی زۆر جوانترە لە ئەنجیلینای كچی.

مارشلین بیرتراند كە لە ڕابردوودا نمایشكار و ئەكتەر بووە و لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا پاش بەرەنگاری زۆری شێرپەنجە كۆچی دوایی كردووە.



PM:09:37:19/01/2022