ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە ١٠ یاریزانەوە گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یاری قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید هەنگاوێکی ناو بە ١٠ یاریزانەوە بە یارمەتی هازارد توانی پلیتی قۆناغی داهاتووی جامەکە ببڕێت.
ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیلچی کردوو توانی یاریەکەی ٢-١ لێ بباتەوە کە تێیدا یاریەکە چووە کاتی زیادکراوەوە.
لە ٩٠ خولەکی یاریەکە هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون و یاریەکە چووە کاتی زیادکراوەوە.
لە کاتی زیادکراو مارسێلۆ دەرکرا بە کارتی سوور ،ڤێردۆ لە خولەکی ١٠٣ گۆڵی بۆ ئیلچی کردوو یانەکەی پێشخست.
دواتر لە دوو دەرفەتدا یانەی ریاڵ مەدرید توانی لە خولەکەکانی ١٠٨ و ١١٥ دوو گۆڵ لە لایەن هازارد و ئیسکۆ بکات و یاریەکە ٢-١ بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.




PM:11:46:20/01/2022