بڕیارە سبەینێ مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەشبکرێت
کە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمیان وەرنەگرتووە.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی دووی سلێمانی ئاشکرایکرد، سبەینێ یەکشەممە
٢٣ی کانوونی دووەم، بڕیارە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی ئەو وەزارەتانە دابەشبکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "سبەینێ یەکشەممە مووچەی سەرجەم ئەو وەزارت و فەرمانگانەی نەدراوە،
لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەکرێت."
ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی سێشەممە
و چوارشەممە لەسلێمانی کرایە پشوو، ڕۆژی پێنچ شەممەش بەهۆی دۆخی کەشوهەواو سەرماوە
مووچە دابەشنەکرا.