لە پێنجوێن دوو رۆژ كرایە پشوو


قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە پشووی فەرمییە و تەنها بانكی پێنجوێن بۆ دابەشكردنی مووچە دەوام دەكەن.

زانا رەحمان رەحیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە (سپی)ی راگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بوونی ئاستەنگی  هاتوچۆ لەسنورەكەیان، بڕیاریان داوە رۆژانی یەكشەممەو دووشەممە پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگەكانی سنوری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، تەنها بانكی پێنجوێن دەوام دەكەن بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو فەرمانگەو شوێنانەی سەرەی مووچەیانە.

بەهۆی بارینی بەفرەوە قەزای پێنجوێن زۆرترین بەفری لێ باریوە و بەپێی راپۆرتی كەشناسیش، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی تۆماركرد كە -24 بوو.



PM:08:11:22/01/2022