وەزارەتی پەروەردە: تا یەكشەممەی داهاتوو پشووە


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان، بڕیاردرا تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران لە دابەزینی پلەكانی گەرمی  پاش هەڵسەنگاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریاراندا :

یەكەم: لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی ( حكومی - ناحكومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەكشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەكشەممە پشوو دەبێت.

دووەم: ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوانەی  وەرزی یەكەم كە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢  دەستپێدەكرێتەوە، كارگێری ناوەندەكانی خوێندن خشتەی  ئەو تاقیكردنەوانەی كە ماون بۆ قوتابیان و خوێندكاران رادەگەیەنن  بەمەرجێك بەیانیان لەكاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەست پێبكات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوانەی كە ماون خوێندنی وەرزی دووەم  دەستپێدەكات.

سێیەم: قوتابخانەكانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەكان) و ( بیانییەكان ) كە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێكراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.

چوارەم: ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووكردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەكاتەوە.





PM:09:37:22/01/2022