سۆنیا بێتوشی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە نمایشکار و گۆرانی بێژی  لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان "سۆنیا بێتوشی" نوێترین وێنەکانی  خۆی لە پەڕەی تایبەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

سۆنیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بەشێوەیەکی بەردەوام بڵاودەکاتەوە، لەم دوایانەشدا سۆنیا زیاتر بەهۆی بڵاو بوونەوەی دوو گۆرانییەکەی سەرنجی زیاتری لەسەرە لەلایەن هاوڵاتیان و فانەکانیەوە.

سۆنیا کە هەڵگری نازناوی شاجوانی ساڵی ٢٠١٦ ی ئێرانیشە ساڵی ١٩٩١ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە بواری دیزاین و فاشیۆندا کاردەکات و نمایشکار و مۆدێلی جلوبەر بەرگە،  هەروەها ناوبانگی لەسەر ئاستی کوردستان و جیهانیش هەیە.



PM:10:34:22/01/2022