هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، ئاماری شەهید و بریندارانی شەڕەکەی زیندانی غوێرانی
حەسەکەی ئاشکراکرد کە ١٧ شەڕڤان و ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان
شەهید بوون.
لە ڕوونکردنەوەیەکی هەسەدە دا هاتووە، لەدوای
هێرشە تیرۆریستییەکەی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە شەڕڤانان بەرخۆدانێکی بێ وێنە یان
دەستپێکردووە و لەکاتژمێرەکانی سەرەتاوە تا ئێستا ١٧ شەڕڤان
و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان شەهیدبوون، شەڕڤانان ڕێگەیان بەپیلانی تیرۆریستی نەداوە کە حوکمی ئەو زیندانە
بکەن و تیرۆریستەکان برفێنن.
هەربەپێی ئەو ئامارەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
بڵاویانکردووەتەوە، هه‌ر لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەکاندا ٢٣ کاسبکاری مەدەنیش زیانیان بەرکەوتووە و
بریندار بوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە دره‌نگانی شەودا شانە نوستووەکانی داعش لەحەسەکە هه‌وڵی شكاندنی
زیندانی غوێرانیاندا له‌شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كه نزیكه‌ی ٥ هه‌زار
چه‌كداری داعشی تێدا زیندانیی كرابوو، هەندێک له‌زیندانییه‌كان توانیان ڕابکەن، بەڵام دواتر نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌سیان
له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و هێزه ئه‌منییه‌كانی رۆژئاواوه ده‌ستگیركرانه‌وه
.