ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٨٨ دۆلار و ٣٨ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٨٨ دۆلار و ٣٨ سەنت بوو.
هەڕچەندە ناوبەناو نرخی نەوت کەمێک دادەبەزێت، بەلآم چاودێرانی ئەو بوارە پێشبینی دەکەن نرخی نەوت بەرزبێتەوە بۆ سەر ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.