شەوی ڕابردوو ته‌رمی گه‌نجێك گه‌یه‌ندرایه په‌یمانگای پزیشكی دادی سلێمانی كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه بووە و به‌وته‌ی خانه‌واده‌كه‌شی" كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی كه‌سێك گه‌یه‌نرایه سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (١٧) ساڵه و دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ده ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه‌یه، دوای ڕێكاره‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا (١٢٢) ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی سلێمانی كرا.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌وته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی، ئەو گەنجە بە ناوی (ع، ح، ب) كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.