نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی ڕووی لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١١ هەزارو ٢٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٢٥ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری ٤٠١ هەزار دینارە.


AM:09:49:23/01/2022